پێنجشەممە 30ی نیسان لیژنەی هاوبەشی ئەمنیی هەرێمی كوردستان و بەغدا بە ئامادەبوونی شاندی ئەمریكا كۆبوونەوە پێكەوە باسی دوا پێشهاتەكانی شەڕی داعش و پلانی داهاتوویان كرد.
بەپێی بەیانامەیەكی ئەسیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە ژوورێكی عەمەلیاتی هاوبەش درووست بكرێت بۆ رزگاركردنی موسڵ، هەروەك كۆكبوون لەسەر ئەوەی پرۆسەی رزگاركردنی موسڵ هەر رەهەندی سەر بازیی نەبێت، بەڵكو حیساب بۆ رەهەندە سیاسی و مرۆییەكانی ئەو پرۆسەیەش بكرێت.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە كە هەردوولا هەستاون بە راسپاردنی فەریقی یەكەم بابەكر زێباری بۆ ئەوەی سەرپەرشتی ژووری عەمەلیاتە هاوبەشەكانی رزگاركردنی موسڵ بكات.
ئەو لایەنانەش كە پێكەوە پرۆسەی رزگاركردنی موسڵ ئەنجامدەدەن بریتین لە: هێزی پێشمەرگەی كوردستان، وزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری بەغدا، پارێزگای نەینەوا و چەكدارانی سوننە.
