نوچه نێت
زۆرێك له‌ژنان به‌ده‌ست نه‌خۆشى(ئه‌نیمیا) كه‌م خوێنییه‌وه ده‌ناڵێن. به‌پێى بۆچوونى پزیشكان پێیانوایه كه‌م خوێنى كاریگه‌رى نیگه‌تیفى بۆسه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ و ته‌ندروستى سێكسى ده‌بێت.
ره‌نگه هه‌ر له‌نیشانه‌كانى كه‌مخوێنیه‌وه بزانرێت كه بۆچى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێت هۆى كوشتنى ئاره‌زووى سێكسى نیشانه‌كانى بریتین: گێژ بوون و زیادبوونى لێدانى دڵ و هه‌ستكردن به ماندووبوون . لاوازى موو و ره‌نگ بزركان و نه‌بوونى ته‌ركیز. كاتێكیش ژنێك ئه‌م نیشانانه‌ى هه‌بێت چۆن ده‌كرێت ئاره‌زووى سێكسى هه‌بێت. بۆیه ده‌بێت ژنان چاره‌سه‌رى پێویستى خۆیان بكه‌ن و بۆئه‌وه‌ى ته‌ندروستیه‌كى باشیان هه‌بێت.