نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رايگه‌یاند، بۆ ناردنی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، هه‌واڵی خۆش هه‌یه.
(نه‌وزاد ڕه‌سووڵ) په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی رايگه‌یاندوه“بۆ ناردنی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه هه‌واڵی خۆش هه‌یه، چونكه ئێستا بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی سۆمۆوه له‌و ئاسته‌یه كه هه‌ردوو حكوومه‌ت له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات بڕی ڕه‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكرێـت”.
وتیشی“به‌غدا بڕیاری داوه بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر بنیرێت، ئه‌وه‌ش شتێكی دڵخۆشكه‌ره و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین 750 ملیار دینار به‌م نزیكانه ره‌وانه بكرێـت”.