ئێران كەرتی گەشتیاریی عێراقی كۆنترۆڵكردووە

0

نوچەنێت-جەزیرە

 

سەرەڕای ئەوەی ملیۆنان گەشتیاری شیعە روودەكەنە كەربەلا و نەجەف و كازمییە و سامەڕڕای عێراق، كۆمپانیا عێراقییەكان پارەیەكی كەمیان دەستدەكەوێت و ئێران لەڕێگەی كۆمپانیایەكی زەبەلاحەوە ئەو بازرگانییەی كۆنترۆڵكردووە.

 

كۆمپانیای شەمسی ئێرانی لەدوای 2003 وە كەرتی گەشتیاریی ئایینیی عێراقی كۆنترۆڵكردووە و كۆمپانیا عێراقییەكان تەنیا وەك خزمەتكاری كۆمپانیاكە كاردەكەن و سوودێكی ئێجگار سنوورداریان دەستدەكەوێت.

 

كۆمپانیا ئێرانییەكە تەنانەت چێشتخانەی تایبەت بە خۆیشی لە شارە عێراقییەكان درووستكردووە و گەشتیاران ناچار دەكات لەوێ نان بخۆن، بە گرێبەستێكی تایبەتیش میوانەكان دەنێرێتە هۆتێلەكان و بەپێی گرێبەستەكە پشكی شێر بۆ كۆمپانیای شەمسە و كۆمپانیا عێراقییەكان تەنیا پارەیەكی رەمزیی وەردەگرن.

 

بڕیاردەری لیژنەی گەشتیاری و كەلەپوور لە پەرلەمانی عێراق حسێن شەریفی كۆمپانیای شەمسی ئێرانی بە پیشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق تاوانباركردووە و داوای كردووە لێپێچینەوەی لەگەڵ بكرێت.

 

شەریفی داوا كردووە وەزارەتی گەشتیاری و كەلەپوری عێراق تاكەبەرپرس بێت لە میوانانی مەزارگە و شارە شیعەنشینەكان” تاوەكوو داهاتی ئەو گەشتیارانە بچێتە ناو خەزێنەی عێراق و لە خزمەتی گەلەگەی بەكاری بهێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com