داعش دیسان گەیشتەوە بێجی

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

ئەمڕۆ پێنجشەمە سەرچاوەیەكی سەربازیی عێراقی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند كە داعش دیسانەوە توانیویەتی زۆرینەی دامەزراوەكانی پاڵاوتگەی بێجی كۆنترۆڵ بكاتەوە.

 

ئەو سەرچاوەیە كە ئەندامی هێزی پاسەوانیی پاڵاوتگەكەیە جەختی كردۆتەوە كە جگە لە كۆنتۆڵكردنی زۆربەی بەشەكانی پاڵاوتگەكە، داعش توانیویەتی گەمارۆی زۆربەی هێزە پارێزەرەكانی پاڵاوتگەكە بدات.

 

داعش چەند هەفتەیەكە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئەو پاڵاوتگەیە دەدات كە گەورەترین پاڵاوتگەی عێراقە، لەگەڵ گەیشتنیشیان تانكییەكانی كۆكردنەوەی نەوت دەسووتێنن، تاوەكوو بە دوكەڵەكانیان خۆیان لە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان بپارێزن.

 

عێراق سێ پاڵاوتگەی زەبەلاحی نەوتی هەیە، كە بریتین لە بێجی لە باكوور و دۆرە لە ناوەڕاست و بەسرە لە باشووری عێراق. پاڵاوتگەی بێجی لە هەموویان گەورەتر و توانای هەیە رۆژانە 170 هەزار بەرمیل لە بەرهەمە نەوتییە جیاوازەكان لە نەوتی رەشەوە درووستبكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com