سەرۆکی پەرلەمان: هەمو پێکهاتەکان مافیان لە دەستووردا دەپارێزرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کلد و ئاشووری وسریانییەکانی هەرێمی کوردستان سەرۆکی پەرلەمانی،باسی لە هەنگاوەکانی درووستکردنی لیژنەی تایبەت بە دەستووری هەرێمی کوردستان و شێوازی دەستوور و مافی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی لە دەستووری هەرێمی کوردستاندا کرد.

بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٥ شەممە ٣٠ی نیسان، سەرۆک و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە (مەڵبەندی کۆمەڵایەتی عەینکاوە)لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی کلد و ئاشووری و سریانی کۆبوونەوە”.

بەپێ راگەیەنراوەكە”لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، باسی لە مافی مەسیحی و کاکەیی و یەزیدی و تورکمان و پێکهاتە جیاوازەکانی تری هەرێمی کوردستان کرد و وتی ” هەمو پێکهاتەکان مافیان لە دەستووردا دەپارێزرێت، دەبێت بەشێوازێک دەستووری هەرێمی کوردستان بنووسینەوە، هەمو نەتەوەو پێکهاتە جیاوازەکان بەشداربن لە نووسینەوەیدا و ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەقینەی پێکهاتەی هەرێمی کوردستان بێت، چونکە یەکێک لە شانازییەکانی هەرێمی کوردستان بوونی هەمەڕەنگییەکە لە ئاین و نەتەوەو پێکهاتەی جیاواز”.

پاشان نوێنەری حیزبە مەسیحییەکان، سەرنج و تێبینی خۆیان سەبارەت بە دەستوور ومافەکانیان خستە ڕوو، داوایان کرد وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی و هاوبەش لە هەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، نەک وەک زۆرینە و کەمینەی ئاینی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com