نوچەنێت.هه‌ولێر:
فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و خزمه‌ت (كۆمه‌ڵ یه‌كگرتوو) یاداشتێك ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه هه‌رێم دةكةن و داوا ده‌كه‌ن فریای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ون كه زیاتر له 700هه‌زار كه‌س ده‌نگی پێداوه.
ئه‌مڕۆ سێ فراكسیۆنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كه پێكهاتبوون له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و خزمه‌ت (كۆمه‌ڵ یه‌كگرتوو) یاداشتێكیان ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه هه‌رێم كرد.
له‌به‌شێكی یاداشته‌كه ئه‌و سێ لیسته داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن فریای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ون كه زیاتر له 700هه‌زار كه‌س ده‌نگی پێداوه.
داواده‌كه‌ن”پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ولێر یه‌كلابكرێته‌وه‌و پۆستی لایه‌نه براوه‌كان رابگه‌یه‌ندرێ، چونكه تائێستا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ته‌نیا له یه‌ك حزب و كۆتاكان پێكهاتووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ حسابێك بۆ چوار لایه‌نه براوه‌كه نه‌كراوه، (به‌وته‌ی ئه‌وان)، ئه‌مه له‌كاتێكدا بانگه‌شه‌ی سازان و حكومه‌تی خۆجێیی بنكه فروان ده‌كرێت”.

