نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئاراستەی سێیەم لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێشتر هەندێك لایەن بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە لایەنەكان شتەكان بەحیزبی دەكەن، لە ئێستادا خۆیان دەستووریش بەحیزبی دەكەن.
باپیر كامەلا,سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئاراستەی سێیەم لە پەرلەمانی كوردستان, بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە”پارتیی دیموكراتی كوردستان كە پشتگیریمان لێ دەكات، لە سۆنگەی ئەوەوە نییە بەشێكین لە پارتی، بەڵكە بە سینگێكی فراوان و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرسی پێكهێنانی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور دەكات، ئەوانەی دژی ئەوەن كە ئێمە نوێنەرمان لەو لیژنەیەدا هەبێت، خۆیان لە بەرپرسیارەتی دەدزنەوە و بە بیری تەسكی حیزبی بیر دەكەنەوە”.
وتیشی: “پێشتر هەندێك لایەن بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە لایەنەكان شتەكان بەحیزبی دەكەن، لە ئێستادا خۆیان دەستووریش بەحیزبی دەكەن، بۆیە نەك ئێمە بەڵكە مافی هاووڵاتییش هەیە لە هەموو چینوتوێژەكان لە نووسینەوەی دەستووردا بەشدار بن، چونكە ئەمە پرسێكە پەیوەندی بە هەموو تاكێكەوە هەیە، نەك تەنیا حیزبێك”.
ڕوونیشی كردەوە كە، “بێبەشكردنی ئێمە بیانوویە بۆ پەراوێزخستنی ئەو چوار فڕاكسیۆنەی یەك كورسییان هەیە و بیرۆكەی ئەوەیش لەوەوە هاتووە كە ئێمە نەچووین بۆ بەردەركی سەرا و تۆڵەیەكە لە ئێمە دەكرێتەوە، بۆیە مەبەست ئەوە نییە ئێمە پاشكۆی پارتی بین و، هەڵوێستەكانیشمان ئەوەیان سەلماندووە كە پاشكۆ نین”.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئاڕاستەی سێیەم لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: “ئێمە مكوڕین لەسەر ئەوەی هەر یەكەمان نوێنەری خۆمان لەو لیژنەیەدا هەبێت و، ئەگەر نا هەڵوێستمان دەبێت”.
ئاراستەی سێیەم:چونكە نەچووینە بەردەركی سەرا بۆیە گۆڕان و یهكێتی و كۆمهڵ و یهكگرتوو پەڕاوێزمان دەخەن
0
Share.