نوچەنێت.هه‌ولێر
سه‌رۆكى هه‌رێم یاسای ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى كوردستانى بۆ راپرسى په‌سه‌ند.
په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنى ژماره (8)ى رۆژى 13/4/2015 یاسای ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى كوردستان-عیراق بۆ راپرسى په‌سه‌ند كرد و ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كرا به مه‌به‌ستى واژۆكردنى، لاى خۆشیه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بڕیارى ژماره (7)ى ساڵى 2015 له 13/4/2015 واژۆى له‌سه‌ر یاساكه كرد.
یاساى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى كوردستان ـ عیراق بۆ راپرسى، (11) مادده له‌خۆ ده‌گرێت، مادده‌ى دووى ئه‌م یاسایه باس له‌وه ده‌كات كه لیژنه‌یه‌ك به زۆرینه‌ى ره‌هاى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت كه(21) كه‌س له‌خۆبگرێت، جا ئه‌ندامى په‌رله‌مان بن یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان بن، به مه‌رجێك كه‌سى پسپۆر یان خاوه‌ن ئه‌زموون بێت و رێژه‌ى ژنان و نوێنه‌رى پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌خۆبگرێت.
به‌پێى مادده‌ى سێیه‌مى یاساكه پێویسته لیژنه‌كه له‌ماوه‌ى (30) رۆژدا پێكبێت و بڕیاره‌كانى لیژنه به سازان بێت، له مادده‌ى چواره‌مى یاساكه‌دا هاتووه كه ده‌بێ لیژنه‌كه له ماوه‌ى (90) رۆژدا كاره‌كانى ته‌واو بكات و ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ش كاره‌كانیان بۆ ته‌واو نه‌كرا ئه‌وه به‌پێى پێویست په‌رله‌مانى كوردستان بۆى هه‌یه درێژی بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ى مادده‌ى پێنجه‌م ده‌بێ كۆى پڕۆژه‌كه به ره‌زامه‌ندیى لانى كه‌م (3/2)ى ژماره‌ى په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند بكرێت و مادده‌ى شه‌شه‌میش ده‌ڵێت: به مه‌به‌ستى ئاگایی هاووڵاتیان، پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌زمانه‌كانى په‌یڕه‌وكراو ( كوردى، عه‌ره‌بى، توركمانى، سریانى و ئه‌رمه‌نى) چاپ و بڵاوبكرێته‌وه، بۆ دیاریكردنى رۆژێك بۆ راپرسى له مادده‌ى حه‌وته‌م ئاماژه كراوه كه ده‌بێ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ماوه‌یه‌كدا كه‌له (30) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌بێت.
هه‌ر له مادده‌ى حه‌وته‌مدا هاتووه كه راپرسى به راده‌ربڕین ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه كه (ئایا ره‌زامه‌ندیت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى كوردستان-عیراق ؟)، وه‌ڵام به (به‌ڵێ) یان به(نه‌خێر) و پڕۆژه‌كه‌ش به‌ده‌نگى زۆرینه‌ى ده‌نگده‌ران به په‌سه‌ندكراوى داده‌نرێت.
سه‌رۆكى هه‌رێم یاسای ئاماده‌كرنى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى كوردستانى واژۆ كرد
0
Share.