نوچەنێت.هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێم یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای سزادانی عیراقی واژۆ كرد كه مه‌به‌ست له هه‌مواركردنه‌وه و ده‌رچوواندنی یاساكه بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ری و هێنانه كایه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له توندوتیژی و جیاكاریی ره‌گه‌زییه.
به‌پێی نووسراوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ژماره د-259 كه له 28/4/2015 ده‌رچووه و له رێكه‌وتی 29/4/2015 گه‌یشتۆته په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای سزادانی عیراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستانی په‌سند كرد، ئه‌و یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی وه‌قایعی كوردستان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
شایانی وتنه په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و یاسایه‌ی له دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی له رۆژی 7/4/2015 ده‌رچوواندووه و رۆژی 20/4/2015 ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه به مه‌به‌ستی په‌سند كردنی.
یاساكه پێكهاتووه له پێنج ماده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی و مه‌به‌ست له هه‌مواركردنه‌وه و ده‌رچوواندنی یاساكه بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ری و هێنانه كایه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له توندوتیژی و جیاكاریی ره‌گه‌زییه.
سه‌رۆكی هه‌رێم یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای سزادانی عیراقی واژۆ كرد
0
Share.