نوچەنێت.هه‌ولێر:
له قه‌زای كفری و له سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ، چوار كه‌س كه بران كوژران و دووژنیش بریندار بوون.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی نیسانی 2015، كێشه‌یه‌ك له نێوان دوو خێزاندا رووده‌دات و به‌و هۆیه‌وه چوار برا پێكه‌وه ده‌كوژرێن، له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ریش دوو برا بریندار ده‌بن، هاوكات دوو ئافره‌تیش بریندارن له‌و رووداوه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به خه‌ندانی راگه‌یاند: “له شارۆچكه‌ی كفری، ئه‌مڕۆ كێشه‌یه‌كی كۆن له‌نێوان دوو خێزاندا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، كه دراوسێی یه‌كترن”.
به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه، ته‌قه‌كردن له‌نێواندا دروست ده‌بێت و چوار برا پێكه‌وه كوژران، له لایه‌نی به‌رامبه‌ریش دوو برا برینداربوون و یه‌كێكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
له سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چوار برا پێكه‌وه كوژران
0
Share.