ئازاد جوندیانی: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نیه‌تییان به‌ره‌و پێشچوون بێت، ده‌توانین له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌رم بین
نوچه‌نێت: سلێمانی
ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی دانیشتنه پێنج قۆڵییه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، جوندیانی وتی “ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نیه‌تییان ئه‌وه بێت كه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین، ده‌توانین گوێ له یه‌كتر بگرین و له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌رم بین”، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێیدا، “ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ته‌نها بۆ ئه‌وه بڵێن ئێمه چووینه‌ته كۆبوونه‌وه، مه‌به‌ستییان ئه‌وه بێت كه ره‌ئی خۆیان فه‌رز بكه‌ن، ئه‌وه مانای وایه گرفت درووست ده‌بێت بۆ گفتوگۆكان”.
جوندیانی هیواشی خواست كه لایه‌نه‌كان بتوانن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به نیازی چاره‌سه‌رى بن، وتیشی “هیوادارم لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن وه‌ك هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات، به نیازی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، گفتوگۆ بكه‌ن”.