نوچەنێت.هه‌ولێر:
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی،رەخنە لە چوار فڕاكسیۆنەكەی تری پەرلەمان گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو دەگرێت و دەڵێت، کەی بەرپرسیارانە بیر دەکەنەوە و بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن؟ بۆ دەبێت تەنها پارتی بێت.
محەمەد عەلی یاسین،وتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان،بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە””ئەمڕۆ جارێکی دیکە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆ بوونەوە و،باسی پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکردنی دەستووریان کرد، بەڵام کارەکە سەری نەگرت“.
وتیشی”ئێمە وەکو پارتی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرس و ڕووداوەکاندا دەکەین؛ئێمە ٣٨%ـی پەرلەمان پێک دەھێنین و، گەورەترین فراکسیۆنین و، لە پشکەکەی خۆمان لە پەرلەمان و حکوومەتیش، بەشی لایەنی دیکەیشمان داوە و، ئامادەین لە لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور بۆ ئەوەی بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و لە پشکی خۆمان بدەین بەو فراکسیۆنانەی کە یەک کورسییان ھەیە“.
دوای ئەوەی كەناڵی KNN ی سەر بەبزوتنەوەی گۆڕان بڵاوی كردوە”ئه‌مڕۆ،بۆ جاری چواره‌م سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوری هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ش بێ ئه‌نجام كۆتایی هات ئەویش بە هۆی ئەوەی پارتی داوای 5 كورسی بۆ خۆی و 4 كورسیش بۆ حزبی شیوعی و ئاراسته‌ی سێهه‌م و حزبی سۆسیالست و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌ك كورسی بۆ توركمانه‌كان و یه‌ك كورسیش بۆ مه‌سیحییه‌كان ده‌كات،به‌م پێیه‌ش پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 4 كورسی و یه‌كێتی 3 كورسی و 2 كورسی بۆ یه‌كگرتوو 1 كورسیش بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌وانیش ره‌تیان كردۆته‌وه“.
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت”جا با بپرسم کەی پارتەکانی دیکەش بەرپرسیارانە بیر دەکەنەوە ؟، بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن؟ بۆ دەبێت تەنها پارتی بێت“.