سەرۆكی هەرێم مەڕسومی دەستبەكاربوونی پارێزگاری هەڵەبجە دەردەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی هەرێم بەیانی مەرسوومێكی هەرێمایەتی بۆ دەستبەكاربوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرانی دەردەكات.

عەبدوڵا نەورۆڵی،كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پارێزگاری هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە”لەو چەند ڕۆژەدا کارنامە (سیڤی)ـی پارێزگار و دوو جێگرەكەیشی ڕەوانەی وەزارتەی ناوخۆ و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و، وا ئێستا ناوەكەیان ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێمیش كراوە“.

نەورۆڵی وتیشی”ئەمڕۆ (د. ئامانج ڕەحیم)سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداری كردوونەتەوە كارنامەی بەربژارەکانی وەرگرتنی پۆستی پارێزگار و جێگرەكانی،ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم كراون؛ ئەگەر سەرۆكی هەرێم فریا بكەوێت پێدەچێت سبەینێ واژۆ لەسەر ناوەكان بكات و، مەرسوومێكی هەرێمایەتی بۆ دەستبەكاربوونیان دەربكات؛ ئەگەر ئەوە نەبوو ئەوا بە دڵنیاییەوە لە دوای گەڕانەوەی سەرۆكی هەرێم لە ئەمەریكاوە ئەو مەرسوومە دەردەكرێت“.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com