نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان،ماده‌ی پێنجه‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌مواركردەوەو پەرلەمانتارێكیش دەڵێت،به‌پێی هەموارەکە هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ونه ژێر چاودێری و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌سته‌ی ناوبراو.
لەوبارەیەوە ئومێد حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی كوردستان به(تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاندوە”لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا په‌رله‌مان مادەی پێنجی یاسای دەستەی دەستپاکی هه‌مواركرده‌وه و په‌سه‌ندی كرد،به‌پێی یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌و ده‌زگایانه كار ده‌كه‌ن ده‌كه‌ونه ژێر چاودێری و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی، به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم“.