نوچەنێت.ههولێر:
چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت،سەردانەكەی بارزانی بۆ ئەمریكا و كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە کاریگەرییەکی باشی دەبێت و، عێراق لە مەترسیی داعش ڕزگار دەکات.
بڕیارە هەفتەی داهاتو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئەمەریکا بکات و، لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا و کاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا کۆ ببێتەوە،لەبارەی گرنگی سەردانەكەی بارزانی،.د.ساڵح مەلا عومەر چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە”دیارە كه بڕیارە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان حەفتەی دابێ، سەردانی ئەمەریکا بکات؛ جا ئەو سەرداننە لەم بارودۆخەدا، بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستانیش گرینگییەکی یەکجار زۆری ھەیە، چونکە تیرۆر مەترسی بۆ سەر عێراق و ھەرێم ھەیە و، (سەرۆک بارزانی)ـیش کەسایەتییەکی گرینگە لە عێراقیشدا و، کۆڵەکەیەکی بەهێزە لە شەڕی دژەتیرۆردا و، وڵاتانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانانی کە دەیانەوێ رووبەڕووی داعش ببنەوە پێویستیان بە کەسایەتییەکی وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بۆ ئەوەی لێکتێگەیشتن و، ھەماھەنگی لەنێوان ھەرێم و ئەمەریکا و وڵاتاندا ھەبێت، تا بتوانن داعش نەھێڵن.”
د.ساڵح مەلا عومەر وتیشی”بە بۆچوونی من ئەم سەردانە دەبێتە ھۆی تواندنەوەی داعش لە عێراق”.