نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان،رایگه‌یاند”لیستى بریندارانى چه‌كى كیمیایی (400) كه‌س بوون سه‌رجه‌میان ره‌زامه‌ندى مووچه‌ى مانگانه‌یان به بڕى (400) هه‌زار دینار بۆ ده‌رچووه، هه‌روه‌ها هه‌ر بریندارێكى چه‌كى كیمیایی كۆچى دوایی بكات ئه‌وا به شه‌هید هه‌ژمارده‌كرێت”.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە“به مه‌به‌ستی زانینى دوایین كاره‌كانى لیژنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌باره‌ت به جینۆسایدناساندنى ئێزدییه‌كان، سه‌عات 10:30ى پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر‌و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كانی شنگال كۆبوونه‌وه”.
بەپێ راگەیەنراوەكە“له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌ك له مه‌حمود حاجى ساڵح وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و محه‌مه‌د هاودیانى وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دوایین كاره‌كانى به‌جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كانی شنگال-یان بۆ لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید خسته‌ڕوو”
له لێدوانێكدا بۆ سایتی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید رایگه‌یاندوە”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه و گرفته‌كانى زیندانییانى سیاسى و بریندارانى چه‌كى كیمیایی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و بڕیاریشدرا كه له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا جارێكى تر له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه كۆببینه‌وه بۆ زیاتر ئاگاداربوون له كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه”.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا مه‌حمود حاجى ساڵح وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به سایتی په‌رله‌مان رایگه‌یاندوە”دوایین لیستى بریندارانى چه‌كى كیمیایی (400) كه‌س بوون سه‌رجه‌میان ره‌زامه‌ندى مووچه‌ى مانگانه‌یان به بڕى (400) هه‌زار دینار بۆ ده‌رچووه، هه‌روه‌ها هه‌ر بریندارێكى چه‌كى كیمیایی كۆچى دوایی بكات ئه‌وا به شه‌هید هه‌ژمارده‌كرێت”.