نوچه نێت
وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ به پێشمه‌رگه و عه‌ره‌بى سوننه بدرێت.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا خالید عوبه‌یدى وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى ره‌تى كرده‌وه پرۆژه یاساییه‌ك یان بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن نوێنه‌رانى ئه‌مریكا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگه به ئیداره‌ى ئه‌مریكى بدات به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه و عه‌ره‌بى سوننه بدرێت. عوبه‌یدى جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌كاته‌وه چه‌ك پێدان له‌رێگاى عێراقه‌وه ده‌بێت و پێشیوایه چه‌كدان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ رێگایه‌كه بۆ دابه‌شكردنى عێراق و ده‌شڵێ” ئه‌مریكا چه‌ند جارێك بۆ ئێمه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت چه‌ك به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه بێت”.
وه‌زیرى به‌رگرى عێراق: ئه‌مریكا چه‌ك به‌پێشمه‌رگه نادات
0
Share.