نوچەنێت.ههولێر:
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رايگەیاند،پاش دوورکەوتنەوەی هەڕهشە لەسەر شاری کۆبانیو گەڕانەوەی دانشتوانی شارەکەو گوندەکانی دەوروبەری بۆ زێدی خۆیدا، سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاردرا بە گەڕانەوەی یەکەکە بۆ هەرێمی کوردستان.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کاروانی چوارەمی هێزی پێشمەرگە،کە بۆ بەرگریکردن لە کۆبانێ چووبوونە رۆژئاوای کوردستان، گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
جهبار یاوهر،ئهمینداری گشتی وهزارهتی پێشمهرگه،لهراگهیهندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە، رایگەیاندوە”لە ئێستاداو پاش دوورکەوتنەوەی هەڕهشە لەسەر شاری کۆبانیو گەڕانەوەی دانشتوانی شارەکەو گوندەکانی دەوروبەری بۆ زێدی خۆیدا،سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانو حکومەتی هەرێمو وەزارەتی پێشمەرگە بەباشی زانی کۆتایی بە ئەرکی ئەو یەکەیە بهێنێ لە کۆبانیو دەوروبەریو بڕیاردرا بە گەڕانەوەی یەکەکە بۆ هەرێمی کوردستان“.
جەبار یاوەر دەشڵێت”دەستی یەکە یەکەی فەرماندەو ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگەکانی ئەو یەکانە دەگوشینو پڕ بەدڵ سوپاسیان دەکەینو لەهەمان کاتدا پیرۆزبایی لە برایانو خۆشکەکانمان دەکەین لە شاری کۆبانی بەتایبەتو ڕۆژئاوای کوردستان بەگشتی لەبارەی سەرکەوتنی گەورەی ڕزگارکردنی شاری کۆبانیو شاروچکەو گوندەکانی دەوروبەری“.