وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی: سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان لەسەر لیژنەی دەستور نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
وتەبێژی فڕكسیۆنی پارتی دەڵێت،لە كۆبونەوەی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان لەسەر دروستکردنی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك.

لەوبارەیەوە محەمەد عەلی یاسین، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە”ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، دیسان کۆ بوونەوە لەبارەی پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور، بەڵام نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک”.

وتیشی”ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو فراکسیۆنانەی یەک کورسییان ھەیە لە لیژنەکەدا ئەندامیان ھەبێت و، فراکسیۆنەکانی دیکەیش ڕازی نین”.

وتەبێژی فڕكسیۆنی پارتی ڕوونیشی کردەوە”ئێمە داوامان کردووە کە کورسی بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن دابەش بکرێت و، ناکرێت فراکسیۆنێک کورسی زۆری ھەیە یەکێکی دیکە کورسی کەمی ھەیە وەکو یەک ئەندامیان لە لیژنەکە ھەبێت، بۆیە تا ئێستا گفتوگۆ سەرەتایە و، نەگەیشتوونەتە ھیچ ڕێککەوتنێک”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com