عەبادی: بودجەی پێشمەرگە دەنێرم و وەكو برا لەگەڵ كورد كاردەكەم

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی كورد ئاشكاری دەكات كە عەبادی وتویەتی بودجەی پێشمەرگە دەنێرم و وەكو براش لەگەڵ كورد كاردەكەم.

ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی،سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری و ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی و ئەمنی، بۆ روونكردنەوەی بارودۆخی شەڕی ئەنبار و كوژرانی ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازی عێراق لە نازم سەرسار لە پارێزگای ئەنبار، چوونە پەرلەمان.

شاخەوان عەبدوڵڵا،بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاندوە”لەو دانیشتنەدا، عەبادی گوتە دیبلۆماسییەكانی خۆی بەرامبەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووبارەكردووەتەوە، بەوەی ئامادەیی دەربڕیوە لە چوارچێوەی بودجەی بەرگری پشكی پێشمەرگە رەوانە بكات و ئەو وەكو برا لەگەڵ كورد كاردەكات“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com