نوچەنێت.ههولێر:
ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان كوژرانی جێگرى والییەکەی گروپى تیرۆریستى(داعش)لە کەرکووک راگەیاند كە سەرپەرشتی تەقینەوەکەی بەردەم پارێزگای هەولێر و عەنكاوەی كردوە.
ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان،لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت”سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ لە نزیک قەزاى (حەویجە) گەورە تیرۆریست (عەلا سائیر ئەحمەد عەزاوی) ناسراو بە ئەبوو قاسم جێگرى والییەکەی گروپى تیرۆریستى (داعش) لە دەڤەری کەرکووک،لە هەڵمەتێکی هەواڵگرى (بەڕێوەبەرایەتى گشتیى دژەتیرۆر)ى سەر بە ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و بە پاڵپشتى فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانان، کرایە ئامانج و، کوژرا“.
ئەنجومەنى ئاسایش رونیشیكردەوەتەوە”(ئەبوو قاسم)سەرپەرشتیی کردەوە تیرۆریستییەکەى (١٩/١١/٢٠١٤ ى بەردەم پارێزگاى هەولێر) و ئەوەی (١٧/٤/٢٠١٥)ـى شارۆچکەى عەنکاوە)یشی کردووە.جگە لەوە سەرپەرشتى چەندین کردەوەى تیرۆریستى دیکەیشی کردووە، بە تایبەتى لە شارى کەرکووکدا“.