نوچەنێت.ههولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشى هەرێمی كوردستان داوا لەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات كە هاوكارییان بكەن لەدەستگركردنی تاوانبارەكەی تەقینەوەكەی عەینكاوە كە هێشتا دەستگیر نەكراوە.
ئەجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە لە راگهیهنراوێكدا دانپێدانانی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی عەینکاوی سەر بەشاری هەلێری بڵاوكردەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیاندوە”داوا لەهاوڵاتیانی خۆشەويستى هەرێمی كوردستان دەكەین هەر كەسێك زانیاری لەسەر شوێنی ئێستای ئەم تیرۆرستە داواكراوەی خوارەوە هەیە بەزووترین كات پەیوەندی بەدەزگا ئەمنیەكانەوە بكات“.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ناوی تیرۆرستی داواكراوی تەقینەوەكەی عەینكاوەی ئاشكراكردەوە كە ناوی(عەلی سلێمان عوسمان عەلی)ە.
