نوچه نێت
له‌دوایین ڤیدیۆى دا داعش جه‌نگ له‌دژى ئیسرائیل راده‌گه‌ینێ و شاره‌زایانیش پێیانوایه ئه‌مه دواین فێڵى داعشه چونكه له‌ڤیدیۆیه‌كه‌ش داواى پاره له‌ده‌وڵه‌مه‌ندان و جیهادیش له‌گه‌نجان ده‌كات.
داعش ڤیدیۆیه‌كى 6 خوله‌كى بڵاو ده‌كاته‌وه له‌ڤیدیۆیه‌كه‌دا كه‌س قسه ده‌كات به‌ناوى ” لیواى ته‌وحید” قسه‌كانى ده‌كات. گوایه ئه‌و لیوایه ده‌یه‌وێ دژى ئیسرائیل جه‌نگ بكات. به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌به‌ر بێ پاره‌یى ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن بۆیه داوا له‌گه‌نجان ده‌كات هاوكاریان بكه‌ن و داوا له ده‌وڵه‌مه‌ندانى موسڵمان ده‌كات كۆمه‌كیان بكه‌ن. شاره‌زاییه‌ك له‌بوارى تیرۆر و كۆمه‌ڵه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه داعش ده‌ڵێ” ماوه‌یه‌كه داعش نهێنیه‌كانى كه‌شف ده‌بێت بۆیه ناتوانێ سه‌رنجى گه‌نجان بۆ خۆى رابكێشێ. تا ئێستاش باسى جه‌نگى دژى ئیسرائیلى نه‌كردووه. به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێ به‌و فێڵه پاره و گه‌نج كۆبكاته‌وه”
داعش په‌نا ده‌باته به‌ر فێڵێكى نوێ
0
Share.