نوچەنێت.ههولێر:
مەسعود بارزانی،سهرۆكی ههرێمی كوردستان ئهمرۆ بهسهردانێك گهیشه گەیشتە شاری سلێمانی بهمهبهستی بینینی تاڵهبانی و تاوتوێكردنی چهند پرسێك.
سایتی فهرمی یهكێتی بڵاوی كردوهتهوه، ئەمڕۆ 2015/4/28 مام جەلال لەسلێمانی پێشوازییەكی گەرمی كرد لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
بەپێ هەوڵی سایتەكە،بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەدووبارە دیدارو چاوپێكەوتنی بەسەرۆك مام جەلال بەتایبەت كە تەندروستیان زۆر باشەو لە بەرەوپێشچونی بەردەوامدایە“.
هەر لەكۆبونەوەكەدا،بارزانی وتی”بەتایبەت هاتوم بۆ سلێمانی تا سەردانی جەنابتان بكەم و لەنزیكەوە هەواڵتان بپرسم،هاوكات بۆ ئەوەی بەڕێزتان ئاگاداربن چەند رۆژێكی تر سەردانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكەم كە لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە دەعوەت كراوم“.
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا بارزانی روناكی خستەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان لەهەمو بوارو ئاستەكاندا بەتایبەت دوای تێكشكاندنی داعش لە چەندین ناوچەو ئاستی روبەڕووبونەوەی تیرۆر لەعیراق، گفتوگۆشكرا لەبارەی گرنگی خستنەكاری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو بیری توندڕەوی بەهەموو چەك و هۆكارەكان لەوانە بەرەنگاربونەوەی فیكریی دژی تیرۆرو توندڕەویی، مام جەلال-یش دڵخۆشیی خۆی نیشاندا بەو پێشكەوتنە مەیدانیانەی كە بارزانی ئاماژەی بۆ كرد،هاوكات شادمانی نیشاندا بۆ سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمریكا“.
لە كۆتاییدا بارزانی رایگەیاند”دوای سەردانەكەی بۆ ئەمریكا سەردانی تاڵەبانی دەكاتەوە تا ئەنجامی كۆبونەوەو چاوپێككەوتنەكانی لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی حكومەتی واشنتۆن بە بەڕێزیان رابگەیەنێت“.