لە زوممار عه‌ره‌به‌كان خیانەت له‌ هێزه‌كانی پێشمەرگە ده‌كه‌ن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت،لە کۆمەڵگایەکی عەرەبنشینی سەر بەناحیەی زوممار، سەرەڕای ئەوەی ھەرێمی کوردستان ھاوکارییەکی زۆری دانیشتوانی ئەو کۆمەڵگایەی کردووە، لەئێستادا ئاڵای داعشیان ھەڵکردووە و خیانەتیان کردووە.

فەرماندەى ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار رائید(ئەحمەد سورچی) بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندوه‌”کۆمەڵگای سمود کە دەکەوێتە پشت عەینزالە، کە سەر بەناحیەی زوممارە و عەرەبنشینن، ھەرێمی کوردستان ھەموو ھاوکارییەکی کردوون، تەنانەت نەخۆشەکانیشیان لە دھۆک چارەسەر دەکرێن و دوو جاریش لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) کۆ بوونەتەوە، بەڵام لە ئێستادا خیانەتیان کردووە و ئاڵای داعشیان لەناو کۆمەڵگاکە بەرز کردووەتەوە“.

وتیشی”ھێزی پێشمەرگە 72 سه‌عات مۆڵەتی بە خەڵکی ئەو کۆمەڵگایە داوە کە، بکەرەکان رادەست بکەن، ئەگەر نا پێویستە ئەو شوێنە چۆڵ بکەن و، بچنە ناو داعشەوە و لەوێ نه‌مێنن، چونکە سەرەڕای ئەو ھەموو ھاوکارییە خیانەتیان کردووە، پشتگیریی داعش ده‌كه‌ن و ئاڵای ئەوانیان ھەڵداوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com