نوچەنێت: سلێمانی
كۆمەڵی ئیسلامی كۆپتەرێكی ئەمریكی دەكڕێت و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حیزبەیش رایدەگەیەنێت، بەر لە قەیرانی دارایی گرێبەستی كڕینی ئەو كۆپتەرەیان كردووە و سودی زۆریشیان لە كۆپتەرەكە وەرگرتووە.
بە گوێرەی هەواڵێكی سایتی شرۆڤە، كە نزیكە لە كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانەوە، كەناڵی ئاسمانی پەیامی كۆمەڵی ئیسلامی، كۆپتەرێكی ئەمریكییان كڕیوە، بۆ رایی كردنی كاری وێنەگرتنی كەناڵەكە.
فاروق عه‌لی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كە هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یامیشە بە ماڵپەڕی شرۆڤه‌ی ڕایگه‌یاندووە: “سودێكی ئێجگار زۆرمان له‌و كۆپته‌ره وه‌رگرتووه و، ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ وێنه‌ی سه‌رجه‌م ڕووداو و بۆنه‌كانی پێ بگوازینه‌وه” .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام ئەوەیشی ئاشكرا كردووە: “تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی ته‌نها دیمه‌نی چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان‌مان پێ گرتووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی كاره‌كانی په‌یامی پێده‌كه‌ین”.
له‌لایه‌كی تره‌وه هیوا نه‌جمه‌دین كە وێنه‌گری كه‌ناڵی په‌یامە و هەروەها كارپێكه‌ری كۆپته‌ره‌كه‌یشە، بە ماڵپەڕەكەی ڕایگه‌یاند: “كۆپته‌ره‌كه ماركه‌ی ئه‌مریكیه و له جۆری (dji inspire 1) و، كامێراكه‌ی (FULL HD4K) واته چوار جار له (HD)و به شه‌حن كارده‌كات”.
هیوا نه‌جمه‌دین وتوویشییەتی: “ئه‌و كۆپته‌ره له توانایدا زیاتر له 120 مه‌تر به‌رزببێته‌وه و، نزیكه‌ی 2500 مه‌تریش له كۆنترۆڵه‌كه‌ی ده‌توانرێت وێنه‌ی پێ بگیرێت، عه‌ده‌سه‌ی كامێراكه‌ی (WIDE) و، ده‌توانێت له یه‌ك كاتدا به به‌رزترین كوالێتی وێنه‌ی ڤیدیۆیی و فۆتۆش بگرێت، كۆپته‌ره‌كه به شه‌حن كارده‌كات و هه‌ر باتریه‌كی به‌شی 20 خوله‌ك وێنه‌گرتن ده‌كات له‌كاتی فڕین‌دا”.
وێنەگرەكەی پەیام وتوویشییەتی: “ئه‌م كۆپته‌ره جۆرێكی ئێجگار ده‌گمه‌نه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌نده‌ی زانیومانه ته‌نها یه‌ك كه‌ناڵ له‌م كۆپته‌ره‌ی هه‌یه و په‌یام دووه‌م كه‌ناڵه كه توانیوێتی ببێته خاوه‌نی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه”.
دیمەنێک کە بە کۆپتەرەکەی پەیام وینەی گیراوە:
