نوچه نێت
یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانى شیعه نامه‌یه‌كى كراوه ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى ده‌كات و له‌نامه‌كه داوایه‌كى تایبه‌تى له‌بارزانى هه‌یه
مسته‌فا سافى وه‌ك له‌نامه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سایه‌تیه‌كى شیعه‌یه. نامه‌یه‌ك به‌زمانى عه‌ره‌بى بڵاوده‌كاته‌وه له نامه‌كه‌ى سه‌ره‌تا وێراى سڵاوكردن نزاى پاراستنى كورد و كوردستان ده‌كات و دواتریش ده‌ڵێ” پێشتریش هه‌ندێك له‌برایانى شیعه له‌باشوورى عێراق بانگه‌وازیان بۆ كردى بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى هه‌رێمى شیعه بیت له باشوو و ناوه‌ڕاستى عێراق. به‌ڵام له‌م باریه‌وه هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌كى جدیمان نه‌بینى و له‌وانه‌ش ناسنامه‌كه‌ماندیار نه‌ناسراو بێت ئه‌مه‌ش شتێكى ئاساییه ئێمه رۆله‌ى مه‌ینه‌تی و سته‌ملێكراوین” دواتر له نامه‌كه‌ى كه له سایتى كتابات بڵاوى كردۆته‌وه ده‌ڵێ” ئه‌و كاته‌ى له‌كوردستان بووم هه‌وڵم دا بتبینم به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وكاته چاوم به‌كه‌ریم سنجارى و به‌رهه‌م ساڵحكه‌وت له‌ساڵى 1996 نازانم ئه‌وه‌یان بیرماوه یان نا”. ئه‌و داوا ده‌كات بارزانى پاڵپشتى هه‌رێمى شیعه بكات. ده‌ڵێ دوو هۆكاریشى وایكردووه ئه‌و نامه‌یه بۆ بارزانى بنووسى ، هۆكارى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه” بارزانى پێشتر داڵده‌ى ئۆپۆزسیۆنى داوه و له خستنى دیكتاتۆر هاوكار بووه” دووه‌میش ئه‌وه‌یه هه‌ندێك لایه‌نى شیعى ده‌یانه‌وێ له ئێستادا په‌یوه‌ندى 60 ساڵه‌ى كورد و شیعه تێك بده‌ن. مسته‌فا سافى ده‌ڵێ” ئه‌و كاته‌ى له عێراق بووم هه‌ندێك مه‌رجه‌عى شیعه گله‌یان له هه‌ندێك شیعه‌ده‌كرد كه‌ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندى كورد و شیعه تێك بده‌ن” مسته‌فا سافى ئه‌و جۆره سه‌ركردانه به‌ده‌به‌نگ ناو ده‌بات و دواتریش داواى هاوكارى و په‌یوه‌ندى زیاتر له بارزانى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا”.
له‌سه‌ر كورد دووبه‌ره‌كى له‌ناو شیعه دروست ده‌بێت و نامه‌یه‌كى تایبه‌تيش بۆ بارزانى ده‌نێرن
0
Share.