نوچەنێت.هەولێر:
بەهۆی ئەو هێرەشانەی كرایە سەر دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان و بەوتەی خۆیان شكۆی دادگا شكێنراوە ئەمڕۆ دادوەران مانگرتنی سەرتاسەریان لەهەرێمی كوردستان راگەیاندن و داگاكانیان داخست.
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ سێ شەممە ئومێد محسین وتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم وتی”تەنها كێشەی ئەم مانگرتنە لەسەر دادگای كەلار نییە،بەڵكو لەم چەند ڕۆژە لەلایەن وەزیرێكی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە هەڕەشەی لەدادوەرێكی هەولێر كردووە
وتیشی”تائێستا دیار نییە تاكەی مانگرتنەكە بەردەوامدەبێت، بەڵام بەوتەی ئەو ئەوان دەیانەوێت شكۆی دادگا بگەرێندرێتەوەو هێرشبەران سزا بدرێن“.
دوێنێش ئومێد موحسین، وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمیی كوردستان لە لیدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی””لەو مانگرتنە داوا دەكەین شكۆ و هەیبەتی قەزا بگەڕێنرێتەوە و چیدیكە قەزا لەكەدار نەكرێت،دەسەڵاتدارانی هەرێم و سیاسییەكان بە مەسئولانە قسەبكەن،بۆ كەس و كاری ئەنفالكراوەكانیش پەیامێكمان هەیە كە لایەنەكان چەواشەیان نەكەن چونكە هیچ كەیسێكی ئەنفال و جاش و مستەشارەكان لەهیچ دادگایەكی هەریمی كوردستان بوونی نییە هەتا دادگای بكرێن تەنها ئەو ئەمر قەبزەی كە لەبەغداوە هاتوە دەسەڵاتی جێ بەجێ كردن لەسەر ئەو ئەمرە كاردەكات بۆ ئەوەی دەست گیریان بكات و رەوانەی بەغدایان بكات نەوەكو ئێمە وەكو دادگا كەمتەرخەم بین كەوا دادگایی كەسمان نەكردبیت“.