هەرێم رۆژانە 625 هەزار بەرمیل نەوت رەوانە دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گاز لە عێراق ئاشكرای دەكات، هەرێمی كوردستان لە سەرەتای مانگی شەشدا رۆژانە بڕی 625 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات بەم پێیەیش هەرێم سەدی سەد پابەندی رێككەوتنە نەوتییەكەیە.

د.تاریق گەردی،ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،بە ماڵپەڕی‌ فەرمی پارتی‌ ڕاگەیاندوە”بە هۆی كێشەی تەكنیكییەوە لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا كورتهێنانێك لە هەناردەی نەوتی هەرێمدا هەبوو، بەڵام لە یەكی ئەم مانگەوە ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێم زۆر بەرز بووەتەوە و لە یەكی پێنجدا دەگاتە 550 هەار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، هەروەها لە سەرەتای مانگی شەشیشدا هەرێم رۆژانە بڕی 625هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، بۆیە تەواوی كورتهێنانەكانی پێشتر پڕ دەكرێنەوە و بەم پێیەیش هەرێم سەدی سەد پابەندی رێككەوتنە نەوتییەكەیە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و گاز دەشڵێت”چەند كەسێك لە پەرلەمانی عێراق هەن كە دژی هەموو دەسكەوتەكانی هەرێمن و تەنانەت دژایەتی رێككەوتنە نەوتییەكەی نێوان هەولێر و بەغدایش دەكەن، ئەوان بەردوام هەوڵی نانەوەی پشێوی دەدەن، بەڵام ئەم كەسانە لەناو ئاوی لێڵدا مەلە دەكەن و ئەگەر خۆیان چاك نەكەن، بێگومان دەخنكێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com