نوچەنێت.هه‌ولێر:
یەكێتی بەپڕۆژە دەستوری ئێستا رازیی نییە و پڕۆژه ده‌ستورێكی نوێی ئاماددە كردوەو تێدا هه‌ڵوێستی خۆی راگەیاندوەو داواده‌كات هه‌م پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێته ته‌شریفاتی و هه‌م سیستمی سیاسیش به‌ته‌واوی بكرێته سیستمێكی په‌رله‌مانی.
ئه‌و پڕۆژه دەستورە نوێیە له‌سه‌ر راسپارده‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نوسراوەو له‌باره‌ی سیستمی سیاسیی هه‌رێمه‌وه له‌پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتیدا هاتوه”كوردستان- عێراق هه‌رێمێكه له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ، سیستمه سیاسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی دیموكراتیه”.
هاوكات له‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشه‌وه یه‌كێتی له‌پڕۆژه‌كه‌یدا ده‌ڵێت”هه‌رێم سه‌رۆكێكی ده‌بێت كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتیه‌كه‌ی ده‌كات له‌بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا‌و زامنی پابه‌ندبونی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ده‌ستوره‌وه ده‌كات‌و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمدا ده‌كات”.
له‌باره‌ی میكانیزمی دیاریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم،پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی داواده‌كات “سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌و له‌نێو پاڵێوراواندا هه‌ڵبژێردرێت به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی دو له‌سه‌ر سێ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانۆ به‌ده‌نگدانی نهێنی”.
هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌مكراوه‌ته‌وه، له‌گرنگترینینان هه‌ردو سیفه‌تی”سه‌رۆكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی” له‌و پۆسته سه‌ندراوه‌ته‌وه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه كه پڕۆژه‌كه‌یان ئاماده‌كردوه له‌لێدوانێكدا به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاندوە “ئێمه پێمانوابو كه له‌پڕۆژه‌كه‌ی پێشودا سیستمه‌كه نیمچه سه‌رۆكایه‌تی و نیمچه په‌رله‌مانیه،بۆیه لیژنه‌كه‌مان له‌رێگه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه پێشنیاریكردوه كه له‌رێگه‌ی ده‌ستكاریكردنی چه‌ند ماده‌یه‌كه‌وه به‌ته‌واوی بكرێته په‌رله‌مانی”.
ئه‌و وتیشی”ئه‌م پڕۆژه‌یه دو ئه‌ندامی لیژنه‌كه كه ناویان هاتوه ئاماده‌كراوه‌و له‌ناو لیژنه‌كه‌دا تاووتوێكراوه، ئه‌مه‌ش دواین كۆپی پڕۆژه‌كه‌یه كه له‌به‌رده‌ستدایه‌و ئێستا ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕ كراوه‌ته‌وه”.