نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،دەڵێت ئەوە راست نییە كە ڕێگەمان نه‌دابێت له‌هوڵی په‌رله‌مان به‌یاننامه له‌باره‌ی تاوانی دژ به‌ئه‌رمه‌نه‌كان بخوێنرێته‌وه.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئارام شێخ محمه‌د، له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كە وێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێك له‌پێگه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، گوایه ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕێگه‌ی له‌په‌رله‌مانتارێكی عێراق گرتبێت،به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی تاوانی دژ به‌ئه‌رمه‌نیه‌كان بخوێنێته‌وه، به‌پێویستمان نه‌زانی وه‌ڵامی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه بده‌ینه‌وه”.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێت”وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه، كه له‌سه‌رۆك و دوو جێگر پێكدێت”.
راشیگەیاندوە”ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كاتێك هاتووه بۆ لای ئێمه ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و جێگره‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام بێئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌بكات، له‌هه‌ندێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌وه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه‌ئێمه ڕێگریمان لێكردووه”.
ئارام شێخ محمه‌د لە كۆتایشدا دەڵێت”ئێمە لە كاتێكدا ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەكەینەوە، داواش لەو بەرێزەو هەمو ئەوانەش دەكەین كە بێئاگایانە تۆمەتی ناڕەوامان دەخەنەپاڵ، با بەڵگەكانیان بخەنەڕو، ئەوسا ئێمە لەبەردەم خەڵكی كوردستان، ملمان لەمو باریكترە”.