كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح ئامادەی كۆبوونەوەی چوار قۆڵی حیزبەكەیان دەبن

0

نوچەنێت.رودواو:

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی هەردوو جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح ئامادەی كۆبوونەوەی چوار قۆڵی حیزبەكەیان دەبن.

نەرمین عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە رووداوی راگەیاندوە””ئێستا تارادەیەك زەمینەیەكی باشتری متمانە لەنێوان سەركردەكانی یەكێتی دروستبووە و هیوایەك هەیە بۆ ئەوەی ئەو كۆبوونەوە چوار قۆڵییەی سەركردەكانی یەكێتی ببەسترێ”.

مەبەستی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆبوونەوەی چوار قۆڵی، پێكەوە دانیشتنی هەردوو جێگرەكەی سكرتێری گشتی یەكێتی: كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵحە لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی ئەو حیزبە.

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتییش راگەیاندوە””ئەوەندەی من ئاگادار بم، ئێستا كاك كۆسرەت و كاك بەرهەم ئامادەن بۆ كۆبوونەوەی چوارقۆڵی، بەڵام وادیارە باڵەكەی تر هێشتا ئامادە نین”.

راپۆرتی لیژنەكان دەگەڕێنەوە بەردەستی ئەو چوار سەركردەیە و پاشتر ئەوان كۆدەبنەوە و لە كۆبوونەوەیەكدا بژاردەكان یەكلایی دەكەنەوە، ئاخۆ پێی رازی دەبن و وتووێژ لەسەر كۆبوونەوەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی دەكەن، یان ئەوەتا دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سەرەتای كێشەكان.

كێشەی سەرەكیی نێوان ئەو سەركردانەی یەكێتی جگە لە بڕیاردان، دارایی و داهاتی یەكێتییە. كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح دەیانەوێ بزانن بەڕاستی داهاتی یەكێتی چەندە و چۆن بەڕێوەدەبرێت. بەڵام هێشتا لیژنەی دارایی ئەوەی دەرنەخستووە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com