سەرۆكایەتی كۆمار دەربارەی تێچووی سەردانەكەی مەعسوم روونكردنەوەی دا

0

نوچەنێت-بەغدا

 

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار لێدوانی میدیاكان سەبارەت بە سەردانەكەی فوئاد مەعسوم بۆ توركیا رەتدەكاتەوە و دەلێت كەمتر لەنیوەی ئەوەی تێچووە كە بۆی تەرخانكرابوو.

 

ئەمڕۆ دووشەممە خالید شوانی وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە روونكردنەوەیەكدا بە توندی هێرشی كردە سەر ئەو راگەیاندنانەی كە باس لە تێچوی خەیاڵی سەردانەكەی مەعسوم دەكەن و وتی ئەو میدیایانە وتەی هەندێك سیاسەتوانی ناحەز دوبارە دەكەنەوە كە چاویان بە ئەنجامە ئەرێنییەكانی سەردانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ توركیا هەڵنایە.

 

شوانی وتی سەردانەكە كەمتر لە 100 هەزار دۆلاری تێچووە و ئەوەش كەمترە لەنیوەی ئەوەی لەلایەن داراییەوە بۆی تەرخانكرابوو، چونكە سەرۆك ویستوویەتی لەم قەیرانە داراییەدا تێچووی دارایی كەمبكاتەوە و پارە بگێڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

 

شوانی وتویەتی ئەو تێچووەش تەنها هی سەرۆك نییە، بەڵكو شاندێكی باڵای حكومی و مێدیایی یاوەری ئەو بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com