نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دەڵێت،گه‌شبین نیم لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌و سێ مانگه‌كدا بتوانێت كاره‌كانی ته‌واو بكات و په‌رله‌مانیش پاش ئه‌و ماوه‌یە ده‌توانێت ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم درێژ بكاته‌وه.
مه‌ردان خدر،په‌رله‌مانتاری پارتی لەپەرلەمانی كوردستان بە ئاوێنه‌نیوزی راگەیاندوە”به‌پێی یاساكه ئه‌گه‌ر لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی په‌رله‌مان نه‌یتوانی پرۆژه‌ی ده‌ستور ئاماده بكات،ئه‌وا په‌رله‌مان ده‌توانێت ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌ك درێژ بكاته‌وه،به‌ڵام ماوه‌كه دیاری نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده من وه‌كو خۆم گه‌شبین نیم لیژنه‌كه له‌و سێ مانگه‌كدا كاره‌كانی ته‌واو بكات”.
وتیشی”ئه‌و سێ مانگه‌ی كه په‌رله‌مان دیاریكردوه بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوره‌و هیچ په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمیش هێزه سیاسییه‌كانی سه‌رپشك كردوه له‌چوارچێوه‌ی یاسادا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بگه‌نه رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی”.