نوچەنێت-دەیلی ئێكسپرێس
رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بریتانی دەڵێت چەكدارانی داعش لە بەرەكانی شەڕ بەگشتی و بەرەی جەنگی شنگال و موسڵ بەتایبەتی ورەیان بەرەو داڕمان دەڕوات و هەوڵی هەڵاتن لە بەرەكانی جەنگ دەدەن، داعشیش سزای توندیان بەسەردا دەسەپێنێ.
دەیلی ئێكسپرێس بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەكی رۆژئاوایی بڕواپێكراو دەڵێت لەماوەی رابردوودا داعش هەستاوە بە گولـلەبارانكردنی 100 چەكدارە خۆی كە لە بەرەكانی جەنگی شنگال و موسڵ هەڵاتوون و ویستوویانە رووبكەنەوە سوریا، هەندێكیشیان ویستوویانە سوریا بەجێ بهێڵن.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە ئەو 100 چەكدارە بیانی بوون و لەناویاندا 3 مسوڵمانی چینی هەبوون.