نوچەنێت.هه‌ولێر:
پارێزگاری كه‌ركوك ره‌خنه‌و گله‌یی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی دەگرێت و دەڵێت،كه‌ركوكی پشتگوێ خستوە و نه‌زانانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئەو شارە دەكات و چیتریش ئەو رەفتارە قبوڵ ناكەین.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك،د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوە”ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان نه‌زانانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركوكدا ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ئه‌مڕۆ نوسراوێكی ره‌سمیمان پێگه‌یشتووه له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی داراییه‌وه كه تیایدا كه‌ركوك هاوشێوه‌ی موسڵ و ئه‌نبار دانراوه كه له‌ژێر ركێفی داعشدان،هه‌روه‌ك زانیاریشمان پێگه‌یشتووه كه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پاره‌ی سه‌رفكردووه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، له‌كاتێكدا داواكارییه‌كانی كه‌ركوك پشتگوێ خراون“.
وتیشی”فه‌رمانبه‌رانی پترۆ دۆلار‌و كرێكاره كاتییه‌كان ماوه‌ی 5 مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و چیتر دانیشتوانی كه‌ركوك بێده‌نگ نابن به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕه‌وایی و فه‌رامۆشكردنه“.
پارێزگاری كەركوك روونیشیكرده‌وه”چیتر ناتوانین دان به‌خۆماندا بگرین و خه‌ڵكی توانای به‌رگه‌گرتنی نه‌ماوه، جگه له‌مانه‌ش ئێمه زیاتر له 400 هه‌زار ئاواره‌مان له‌خۆگرتووه‌و خوێندنگا‌و بنكه ته‌ندروستییه‌كان و چه‌ندین شوێنمان بۆ كردوونه‌ته‌وه‌و تائێستا له لیژنه‌ی باڵای فریاكه‌وتنی ئاواره‌وه ته‌نها 8 ملیار دینارمان پێگه‌یشتووه، له‌كاتێكدا كه‌ركوك دووه‌م شاری عیراقه له‌ڕووی گرتنه‌خۆی ئاواره‌كان“.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم گله‌یی له وه‌زیری نه‌وتی عیراقیش كرد‌و وتی”ئێمه گله‌یی له وه‌زیری نه‌وتی عیڕاق ده‌كه‌ین چونكه قسه‌ی باشی بۆ كردین به‌ڵام به‌كرده‌وه تائێستا هیچمان نه‌بینیوه‌و جیاوازی له مامه‌ڵه‌كردندا زۆر به‌ئاشكرا دیاره‌و ئه‌مكاره به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوك قبوڵناكرێت“.