داوا له‌ تاڵه‌بانى ده‌كرێت داواى لێبوردن بكات

0

نوچەنێت.تایبەت:

ئێزدییه‌كان داوا له‌ نوری تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردی ده‌كه‌ن داوای لێبووردن بكات له‌وه‌ی له‌یادی ئه‌رمه‌نه‌كان باسی ئێزدییه‌كانی فه‌رامۆش كردووه‌.

خه‌یری بۆزانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”داوا له‌ نوری تاڵه‌بانی و بتروس مەرقوس كە پیاوێكی مەسیحیە دەكەم داوای لێبوردن له‌ئێزدییه‌كان بكەن، چونكه‌ هەردوكیان له‌مه‌راسیمی یادای ئه‌رمه‌نه‌كان باسی هەموو كارەساتەكانیان كرد تەنها باسی كارەساتی ئێزدییه‌كانی نه‌كرد“.

ئه‌و مه‌راسیمه‌ش هه‌فته‌ی رابردوو له‌ عه‌نكاوا رێكخراوه‌ و خەیری پێیوایه‌ ئه‌مه‌ بۆ بچووككردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی ئێزدییه‌كانه‌ و ده‌شڵێت”بترۆس مه‌رقه‌س كه‌ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بووه‌ هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بووه“.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان وتیشی”ئێمە تەنها بەداوای لێبوردن رازی نابین دەبێت ئەو هەڵەیەش راست بكەنەوە ئەگەر ئەوان ئەو هەڵەیە راست نەكەنەوە ئێمە هەڵمەتێكی راگەیاندنی توند دژی ئەو دوكەسە دەست پێدەكەین“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com