ئەنجومەنی دادوەری: سبەینێ سەرجەم دادگان دادەخەین و مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەێنین

0

 نوچەنێت.تایبەت:
وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری،رایدەگەێنێت،بەهۆی ئەو هێرەشانەی ماوەیەكە دەكرێتە سەر قەزا بەتایبەتی ئەوەی كەلار بەیانی مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەێنین و سەرجەم دادگاكان دادەخەین.
دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە،بەهۆى گواستنەوەى دادوەرێکی لێکۆڵینەوەی کەیسی ئەنفال لە دادگای کفرییەوە بۆ ئامێدی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی لە کەلار له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك – گه‌رمیان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و هێرشیان كردە سەر دادگاو داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی دادگاکەیان کرد و بەوتەی ئەنجوومەنی دادوەریش لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا شکۆی دادگا شکێندراوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ دووشەممە سەرجەم دادگاکانی کەلار داخران و سبەینێش سەرجەم دادگانی هەرێم دادەخرێن و مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجام دەدرێت.

لەوبارەیەوە ئومێد موحسین، وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمیی كوردستان لە لیدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”بڕیارمان داوە وەكو یەكێتی دادوەرانی هەرێمی كوردیستان و هەموو لقەكان لەگەڵ دەستەی باڵاو هەم ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان و دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان بەیانی مانگرتنێكی هێمنانەی سەرتاسەری ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی پەیامێك بە دەزگاكانی راگەیاند و هەموو دەسەڵاتەكانی هەرێمی گوردستان بگەێنین كە ئەو هێرەشە ناڕەوایەی ماوەیەكە هەم راگەیاندن دەیكاتە سەر قەزا وەهەم حیزبە سیاسییەكان و لایەنەكان دەیكەن و وەهەم ئەو هێرەشە ناڕەوایەی كە دوێنی كرایە سەر دادگای گەرمیان و سوكایەتێكی ئیجگار گەورە بە دادگا كرا و شۆك و هەیبەتی قەزا شكێنرا دەمانەوێت ئەوە كۆتایی پێ بێت“.

ئاماژەی بەوەشكرد”هەر بەهۆی خۆپیشاندانەكەی دوێنیەوە لەمڕۆە هەموو دادگانی گەرمیان داخراون“.

وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری ئاشكراشی كرد كە”لەو مانگرتنە داوا دەكەین شكۆ و هەیبەتی قەزا بگەڕێنرێتەوە و چیدیكە قەزا لەكەدار نەكرێت،دەسەڵاتدارانی هەرێم و سیاسییەكان بە مەسئولانە قسەبكەن،بۆ كەس و كاری ئەنفالكراوەكانیش پەیامێكمان هەیە كە لایەنەكان چەواشەیان نەكەن چونكە هیچ كەیسێكی ئەنفال و جاش و مستەشارەكان لەهیچ دادگایەكی هەریمی كوردستان بوونی نییە هەتا دادگای بكرێن تەنها ئەو ئەمر قەبزەی كە لەبەغداوە هاتوە دەسەڵاتی جێ بەجێ كردن لەسەر ئەو ئەمرە كاردەكات بۆ ئەوەی دەست گیریان بكات و رەوانەی بەغدایان بكات نەوەكو ئێمە وەكو دادگا كەمتەرخەم بین كەوا دادگایی كەسمان نەكردبیت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com