بەڤیدیۆ:نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پەرلەمان و حكومەت لە نزیکەوە ئاگاداری کارەکانی یەکتر بن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوە و چه‌ند پرسێكی گرنگی ناوخۆیی هه‌رێمیان تاوتوێ كرد و نێچیرڤان بارزانییش رایگەیاند،پێویستە پەرلەمان و حكومەت لە نزیکەوە ئاگاداری کارەکانی یەکتر بن .

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی نیسانی 2015، کۆبوونەوەی ئاسایی هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان سازکرا.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان”هیوای خواست دانیشتنەکە هەنگاوێک بێت بە ئاراستەی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش لەو پرسە گرنگانەی پەیوەندییان بەژیان و بژێوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە”.

لە بەشێکی دیكەی وتەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان باسی لە گرنگی هەماهەنگیی نێوان سەرۆکایەتیی حکوومەت و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد لە کاروباری پرۆژە یاسا و بڕیارەکاندا. هەردوولاش تەبا بوون لەسەر ئەوەی ئەم دانیشتنانە بەردەوامییان هەبێت.

دواتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە پەیوەندیی نێوان وەزیرەکان و لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد و ئەو پەیوەندییانەی بە هەنگاوێکی درووست زانی بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و بەدواداچوونی گرفتی هاوڵاتیان.

لە دوا تەوەری دانیشتنەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبەرەکانی شەڕدا کرا و پێشمەرگە وەک سیمبولی ئازادی و سەرفرازیی گەلی کورد ناسێنرا.

و دوابەدوای کۆبونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت هەندێک زانیاریان خستەڕو.

لای خۆیەوە د.یوسف محەمەد سادق،سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی”كۆبونه‌وه‌كه‌،له‌چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ ده‌ورییه‌كانی نێوان په‌رله‌مان‌ و حكومه‌ته‌ و بۆ زیاتركردنی هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی بوه‌ له‌نێوان په‌رله‌مان‌ و حكومه‌ت له‌و پڕۆژانه‌ی له‌ په‌رله‌مان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی‌ له‌ هه‌رێم هه‌ن“.

وتیشی”بۆ كاراكردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه‌، كۆمه‌ڵێك بڕیار دراون كه‌ له‌داهاتودا جێبه‌جێ ده‌كرێن“.

لەلای خۆشییەوە ت نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی”بڕیارمان داوە کۆبونەوەی دەوری لە نێوان سەرۆکایەتی حکوومەت و سەرۆکایەتی پەرلەماندا هەبێت و ئەم کۆبوونەوەیەیش هەر لەو چوارچێوەیەدایە“.

ئاماژەی بەوەشکرد”پێویستە و ئاساییشە هەردو دەسەڵات لە نزیکەوە ئاگاداری کارەکانی یەکدی بن، بۆ خێراتر راییکردنی کارەکانی هاونیشتمانیان “.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com