شێخ شامۆ: مەرامێكی سیاسی بۆ شێواندنی ناسنامەی ئێزدییەكان هەیە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

نوێنەری ئێزدییە‌كان لە پەرلەمانی كوردستان،ئاشكرای دەكات، مەرامێكی سیاسی بۆ شێواندنی ناسنامەی ئێزدییەكان هەیە و دەشڵێت، هیچ هەوڵێك لەوبارەیەوە قبووڵ ناكەین.

شێخ شامۆ،نوێنەری ئێزدییەكان لە پەرلەمان كوردستان،بەماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندوە”مەرامێكی سیاسی بۆ شێواندنی ناسنامەی ئێزدییەكان هەیە، ئەم مەرامە هەرجارە و بە ناوێك خۆی دەردەخات،ئەو لایەنانەیشی پشتیوانیی ئەو جۆرە هەڵمەتە دەكەن، لەجیاتی ئەوەی برینی ئێمە ساڕێژ بكەن، یاری بە خوێنی ئێزدییەكانەوە دەكەن”.

وتیشی”ئەم بابەتە ئاشكرا بووە كە مەرامی سیاسیی لە پشتە و، ئەو كەسانەی خۆیان بە نوێنەرانی ئێزدییەكان نیشان دەدەن و دەیانەوێت ئێزدییەكان جیا بكەنەوە، ئەوانە نوێنەرایەتیی خۆیان دەكەن نەك ئێمەی ئێزدی”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەیشی دا”هەر هەوڵێك بۆ شێواندنی ناسنامەی ئێزدییەكان، قبووڵ ناكەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com