نوچەنێت.هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ به‌شداریپێكردنی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت،ئه‌و كاره قه‌تیسكردنی ئازادییه‌كانی په‌رله‌مانە له‌به‌رامبه‌ر خواسته‌كانی په‌رله‌مانتاران.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆبونەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوە بۆ تاوتوێ كردنی چەند پرسێك بەبێ بەشداری سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان ئەمەش نیگەرانی لێكەوتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه بێگه‌رد تاڵەبانی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی له په‌رله‌مانی كوردستان بەسایتی فەرمی حیزبەكەی رایگه‌یاندوە”كه نه‌ده‌بوو كۆبوونه‌وه‌كه له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان حكومه‌تدا كورت بكرێته‌وه چونكه كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندیداره به سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان“.
وتیشی”ئه‌وه‌ش قه‌تیسكردنی ئازادییه‌كانی په‌رله‌مان له‌به‌رامبه‌ر خواسته‌كانی په‌رله‌مانتاران ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه په‌رله‌مانتاران نوێنه‌ری خه‌ڵكن و كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نن“.