نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی یەكێتی داوا له حكومه‌ت ده‌كات پڕۆژه یاسایی بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و دەشڵێت، ناكرێت په‌رله‌مان ئاگاداری خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت نه‌بێت.
د.عزه‌ت سابیر،پەرلەمانتاری یەكێتی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی”دوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەكەم پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2015 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات“.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتیشی”ناكرێت به هه‌مان شێوه‌ی ساڵی 2014 حكومه‌ت پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2015 نه‌نێرێته په‌رله‌مان و دوو ساڵ په‌رله‌مان ئاگاداری شێوازی خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت نه‌بێت“.