پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی 15 تۆمەتباری راگەیاند

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
پۆلیسی هەولێر ناسنامەی 15 تۆمەتبارای ئاشکرا کرد کە چەندین تاوانی دزی و کوشتنیان ئەنجام دابوو.

ئەمرۆ کاتژمێر (١٠)ی بەیانی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر سازکرا بوو، ناسنامەی ئەو تۆمەتبارە ئاشکرا کرا کە چەندین تاوانی دزی و کوشتنیان ئەنجام دابوو.

لە سەرەتای کۆنگرەکە لیوای مافپەروەر عبدالخالق طلعت عثمان،رایگەیاند”کە لە ماوەی مانگی رابردوو پۆلیس ھەڵساوە بە دەستگیرکردنی (١٥) تۆمەتبار کە (٩) تاوانیان لە نێو شاری ھەولێر ئەنجام دابوو.

دواتر وردەکاری تاوانەکانی راگەیاند کە بەم شێوەیەی خوارەوەبوو:
١- تۆمەتبار (ە.ع.ک)
تەمەن (٣٠) ساڵ ھەڵساوە بە کوشتنی برادەرکەی خۆی بە چەقۆ لە گەرەکی ئاشتی تونرا لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر بکرێت.
بەندن بە پێی مادە (٤٠٦)
٢- تۆمەتبار (ە.ر.س)
تەمەن (٣٠) ساڵ ، ھەڵساوە بە کوشتنی برا ژنەکەی خۆی و کەسێکی تر بە کلاشنکۆف
بەندە بە پێی مادە (٤٠٦)
٣- تۆمەتبار (ک.ح.ع) تەمەن (٥١) ساڵ
دزینی ئۆتۆمبیلێک لە جۆری bmw
بەندە بە پێی مادە (٤٤٦)
٤- تۆمەتبار (ی.ص.ق)، تەمەن (٣٢) ساڵ
ھەڵساوە بە ئەنجامدانی ٤ دزی لە گەرەکانی شاری ھەولێر کە لە یەکێکیان لە گەرەکی موفتی دوای دزییەکەی ماڵەکەشی سووتاندبوو وە لە دزی چوارەم لە ناو ماڵەکە لە پایەی قادرمەکان دەکەوێتە خوارەوە لە ھۆش خۆی دەچێت تا خاوەن ماڵەکە دەگەرێتە ماڵەوە.
بەندە بە پێ مادە (٤٤٦)
٥- تۆمەتبار (ب.خ.م) تەمەن (٢٥) ساڵ
ھەڵساوە بە ئەنجامدانی ٦ تاوانی دزی لە شارۆچکەی خەبات کە تیادا ھەڵدەستا بە دزینی کەل و پەلی دروست کردنی خانوو وە تانکی ئاو کە نزیکەی (١٨) تانکی ئاوی دزیووە و لە بەردەرەش فرۆشتویەتی لە کۆتا دزی خۆی بە وەستا کارەبا لە مالێک کاری کردووە دواتر بۆ شەو چووە ھەموو کەل و پەلەکانی دزیووە.
بەندە بە پێی مادە (٤٤٦)
٦- سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی
(س.ن.ت) تەمەن (٤٢) ساڵ
(ف.ک.ق) تەمەن (٣٢) ساڵ
(ر.م.یـ) تەمەن (٢٥) ساڵ
لە پارکی شار بەناوی کارمەندانی نەھێشتنی تاوان ھەرەشە لە ھاوڵاتیەک دەکەن.
ئێستاش بەندن بە پێی مادە (٤٤٢)
٧- تۆمەتبار (ز.ا.ع) تەمەن (٢٣) ساڵ
ھەڵساوە بە دزین لە ئافرەتێک لە نێو یەکێک سوپەر مارکێتەکانی شاری ھەولێر کە تیادا نزیکەی (٥) ملیۆن دیناری لێی دەدزێت و لە کامێرای چاودێری دەرچووە وە دوای ماوەیەک تونرا دەستگیر بکرێت وە جگە لەم دزییە ٦ کەیسی تری لەسەرە لە نووسێنگەکانی نەھێشتنی تاوان و لە کامێراکانی چاودێری دەرچووە لە کاتی ئەنجامدانی دزییەکان.
بەندە بە پێی مادە ٤٤٦
٨- تۆمەتبار (ک.د.ج) تەمەن (٢٣) ساڵ
ھەڵساوە بە ئەنجامدانی دزی لە ناو جەنتای ئافرەتێک لە بنکەیەکی تەندروستی کە دوای ئاشکرا بووونی پارەکەی فرێ دابووە سەر زەوی کە بڕی (٣) دەفتەر
بەندە بە پێی مادە (٤٤٦)
٩- تۆمەتباران بە ناوەکانی
(ب.ج.ع) تەمەن (٢٢) ساڵ
(ب.ع.ا) تەمەن (٢١) ساڵ
بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاند گرۆز کە جامەکانی رەشکراوە بۆ کاری بەد رەوشتی بەکارھاتووە کە توندرا سێ ئافرەتی لەش فرۆشیش لە ناو ھەمان ئۆتۆمبێل دەستگیر بکرێن بە ناوەکانی
(ب.ص.م) تەمەن (٢٥) ساڵ
(غ.س.ێ) تەمەن (٢٤) ساڵ
(ش.م.س) تەمەن (٢٢) ساڵ
ئێستا بەندن بە پێی مادە ٣/٤ بەغا
لە کۆتایی کۆنگرەکەشدا بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەستخۆشی لە ئاسایش و پۆلیس و گشت دەزگا ئەمنییەکان کرد کە کارەکانیان زۆر بەدلسۆزی و بوێری ئەنجام دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com