نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەهۆی جێبەجێ نەكردنی یاساكەیانەوە یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان له‌رێگه‌ی داواكاری گشتیه‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار ده‌كات.
سامان حسێن، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، بهknnc راگه‌یاندوە”كاتژمێر 10 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له داواكاری گشتی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا یاسای ژماره 22ی ساڵی 2011ی كه‌مئه‌ندامان جێبه‌جێنه‌كراوه“.
رۆژی 2011/12/31 په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه یاسای ماف و ئیمتیازی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كانی په‌سه‌ندكرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه كه‌مئه‌ندامان به‌گوێره‌ی كه‌مئه‌ندامیان ماف و ئیمتیازی خۆیان وه‌رده‌گرن، به‌جێبه‌جێكردنی موچه‌كانی ئه‌و توێژه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه.