نوچەنێت.تایبەت:
كەمێك لەمەوبەر وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پەرلەمانی كوردستان و لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە پێشوازی لێكراو لە ئیستاشدا كۆبونەوەكەی نێوانیان دەستی پێكردوە.
بەپێ زانیارییەكانی نوچەنێت لەكوبونەوەكە باسی شەری داعش و كیشەكانی نیوان هەریم و بەغدا دەكرێت.
هەروەها حكومەت رەخنەی ئەوە لەپەرلەمان دەگرێت كە هەندێك حیزب لە حكومەت بەشدارن كەچی لەپەرلەمان پەرلەمانتارەكانیان رۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەگێڕن و حكومەت تۆمەت بار دەكەن.
لەلایەكی تریشەوە حكومەت داوا لە پەرلەمان دەكات ئەو یاسایانەی دەركراون كە پابەندبونی مادی دەخەنە سەر حكومەت بەجۆرێك هەموار بكەنەوە كە لەم قەیرانی دارایە زەخت نەخەنە سەر حكومەت.
هەروەها حكومەت داوا دەكات پەرلەمان ئەو پڕۆژە یاسایانەش جارێ رابگرن یان بەجۆرێك دەریان بكەن كە بارقورسی دارایی لەم دۆخە نەخەنە سەر حكومەت.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەش پەرلەمانتاران بەشێك لەو پرسیارانەی لایان هەیە ئاڕاستەی وەزیرە پەیوەندی دارەكانی دەكەن.