لێبوردنی نێودەوڵەتی دەربارەی دادگاییكردنەكەی مورسی لێدوانی دا
نوچەنێت-سی ئێن ئێن
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خولی یەكەمی دادگاییكردنی سەرۆكی پێشووی میسر موحەممەد مورسی و ژمارەیەك لە رێبەرانی ئیخوان موسلیمین بە بێ ئابڕووانە و پڕ هەڵە و خاوەن پاڵنەری سیاسی ناودەبات.
ماوەی پێشوو بە تۆمەتی هاندان بۆ كوشتن و توند و تیژی هەریەك لە موحەممەد مورسی و 14 فەرماندەی دیكەی ئیخوان موسلیمین بە تۆمەتی هاندان بۆ كوشت و بڕ و توندوتیژی لە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی بەردەم كۆشكی سەرۆكایەتی دادگاییكران و لە ئەنجامدا مورسی و 12 كەسی دیكە بە 20 ساڵ زیندانی سزاداران و ئەوانی دیكەس سزای 10 ساڵ زیندانیكردنیان بۆ بڕایەوە.
دوای توێژینەوە لە دۆسیەكانی دادگاییكردنەكە، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند كە ئەو تۆمەتانە بە بێ بەڵگە ئاراستە كراون و شاهیدەكانیش تەنیا بەرپرسانی سەربازیی دەوڵەتی ئێستا بوون. و فەرمانی دادگەش شوورەیی و پڕ هەڵە و بە پاڵنەری سیاسی بووە.