نوچەنێت.nrt:
سێ فراكیسۆن كە بریتین لە فڕاكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان و لیستی خزمەت هەڕەشەی هەڵویست وەرگرتن لەپارتی دەكەن و رۆژی پێنج شەممەش بۆ راگەیاندنی هەڵوێستەكەیان دیاری دەكەن.
لەسەر پرسی دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای هەولێر سەرۆکی فراکسیۆنەکانی یەكێتی و گۆران و لیستی خزمەت لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە و بەپێی زانیاریەكانی NRT لە كۆبونەوەكەدا باس لەوە كراوە ئەوان ماوەیەكە چاوەرێی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن بۆ ئەو پرسە،بەلام تا ئێستا ئەو لایەنە بێدەنگە بۆیە ئەوان رۆژی پێنجشەممە لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیێنن.
هەر لە كۆبونەوەكەدا باس لەوە كراوە دەسەڵاتی لیژنەكانیش بگەرێندرێتەوە بۆ بەدواداچون و لێكۆلینەوە لە كێشەكانی قەزاو ناحیەكان.
نزیکی ساڵێکە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم ئەنجامدراوە تا ئێستاش لە پارێزگاکانی هەرێم پۆستەکان بە تەواوی دابەشنەکراون و ماونەتەوە، لە پارێزگای هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنەکەی بەدەستهێنا و بەتەنها حکومەتی خۆجێی پێکهێنا ئەوەش لایەنەسیاسیەکانی تری نیگەران کرد.