نوچەنێت.تایبەت:
له 18 ى شوبات پارتى لهبارهى بهشداریكردنى له پارێزگاى ههڵهبجه نامهیهكى بۆ گۆڕان و یهكێتى نارد كهچى تا ئێستا وهڵامى وهرنهگرتۆتهوهو سهرۆكى لیستى پارتى له پارێزگاى سلێمانى ههڵوێستى داهاتووى حزبهكهیان ئاشكرا دهكات.
تائێستا پۆستەكانی پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی یەكلایی نەكراونەتەوە. بەپێ زانیارییەكانی نوچەنێتیش یەكێتی و گۆڕان ئەگەر لەگەڵ پارتی نەگەنە رێكەوتن بەبێ پارتی حكومەتە خۆجێیەكانی ئەو دوو پارێزگایە پێك دەهێنن كە ئەمەش پێچەوانەی مەبدەئی رێكەوتنی لایەنەكانە كەپێشتر لەسەر حكومەتی بنكە فراوان بەبەشداری هەموو لایەنەكان رێكەوتبوون و سەرۆكی لیستی پارتییش لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بێ هیوایە لەوەی كە یەكێتی و گۆڕان وەڵامیان بدنەوەو دەشڵێت ئەگەر لە هەڵەبجە ئەوەی داوامن كردوە پیمان نەدرێت لە سلێمانیش بەشداری ناكەین.
لەوبارەیەوە زیاد كاكە رەزا، سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”گەیشتن بەرێككەوتن بەدەست ئێمە نییە، وەكو پارتی لە 18/2/2015 بەنامەیەك وەڵامی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان مان داوەتەوە و داواكارییەكەی خۆمان پێشكەش كردوون. داواكارییەكەمان پێدانی قایمقامی مەركەزی هەڵەبجەیە لەسەر ئەساسی ئەو ئیتیفاقەی حیزبەكانی هەڵەبجە كردیان پێش رێكەوتنەكە تاوەكو ئیستا ئێمە وەڵاممان نەدراوەتەوە و چاوەڕیی وەڵامی ئەوانین. قەناعەتیشم نییە یەكێتی و گۆڕان وەڵاممان بدەنەوە چونكە دومانگ زیاترە چاوەڕێن و هیچ وەڵامیان نییە“.
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی هۆكاری چییە یەكێتی و گۆڕان وەڵامی پارتی نادەنەوەو دەستی دەستی پێدەكەن لەكاتێكدا 10% پۆستەكانی پارێزگای سلێمانیتان بەدەست هێناوە. سەرۆكی لیستی پارتی ڕوونی كردەوە”ئەوە قەناعەتی خۆیانە و دەبێت ئەو پرسیارە لەو دوو لایەنە بكرێت، كە بۆچی ئەوان بەرامبەر بە ئێمە ئەو جۆرە تەعامولە دەكەن، چونكە خۆیان بەفەرمی و نافەرمی وتویانە حكومەتێكی بنكە فراوان دروست دەكەین. حكومەتی بنكە فراوانیش ئەوەیە كە دەبێت هەموو لایەنەكان تێدا بەشداربن كەچی ئێمە بەلاوە نراوین“.
زیاد كاكە رەزا ئاشكراشی دەكات كە”لیستی خزمەت 17 پۆستی بە 4 كورسی وەرگرتوە ئەگەر بێت بەراوردیان بكەیت بە پۆستەكانی ئێمە جێگری پارێزگاری سلێمانیمان وەرگرتوە ئەوانیش لە پارێزگای هەڵەبجە جێگریان وەرگرتوە،جێگری ئیدارەمان وەرگرتوە ئەوانیش وەریان گرتووە،یەكێتی و گۆڕان هاتوون 17 پۆستیان داوە بە لیستی خزمەت كە دڵەوە دەیڵێم لە باتی 17 حەزدەكەن با 37 پۆست بدەنە لیستی خزمەت هیچ لە بەشی ئێمە وەكو پارتی ناگۆڕێت،بەڵام ئێمە بە 3 كورسی 9 پۆستمان پێدراوە كە ئەمە بانێكە و دوو هەوا بۆچی بۆ ئێمە زۆرە و بۆ ئەوان كەمە“.
لەبارهى ئهوەی هەڵوێستی پارتى سەرۆكی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتی”یهكلاكردنهوهی حكومهتی خۆجێیی سلێمانی و ههڵهبجه بهستراون بهیهكهوه. تا ههڵهبجه یهكلانهكرێتهوه پۆستهكانی سلێمانی یهكلاناكرێتهوه. هەڵوێستی فەرمی ئێمە ئەوەیە ئەگەر لە هەڵەبجە بەشداری نەكەین و پۆستێكی شایستەمان پێنەدرێت ئەوە لە سلێمانیش بەشداری ناكەین“.
2 مانگ و 8 رۆژه پارتى چاوهڕێى وهڵامهى گۆڕان ویهكێتییه
0
Share.