نوچەنێت.هه‌ولێر:
حکومەتی هه‌رێم رایدەگەێنێت، پێدانی قه‌رز بۆ پرۆژه بچووكه‌كانی لاوان به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئارام ئه‌نوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی پشتیوانی پرۆژه بچووكه‌كانی لاوان له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بە ماڵپەری حکومەتی هەرێمی راگەیاندوە”كه به‌ڕێوه‌به‌رایەتییەکەیان به‌رده‌وامە له وه‌رگرتنی داواكاریی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه داوای قه‌رز ده‌كه‌ن،وتیشی ئێمه 75لەسەدی ئه‌و داواكاریانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و له ملیۆنێك تاوه‌كو 15ملیۆن دینار قه‌رزیان پێ ده‌ده‌ین“.
پرۆژه‌ی قه‌رزی لاوان له ته‌مووزی 2011ده‌ستی پێ كردووه، وە بە پێی دوواترین ئاماری بەرێوەبەرایەتی پرۆژەکە، کە 6ی نیسانی 2015تۆمارکراوە، تاوەکو ئێستا 7315هاوو ڵاتی سوودمەند بوونە لە پرۆەژەی قەرزی بچووک، و بڕی پارەی 76ملیار و 551ملیۆن و 700هەزای دیناری عیراقی قەرز دراوە. پرۆژه‌كانیش بریتین له پرۆژه‌ی كشتوكاڵی و گه‌شتیاری و بازرگانی.
وتیشی”پرۆژەی قه‌رزی بچوک هاوكاری ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی کردووە بۆ په‌یداكردنی بژێویی ژیان، جگه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزیان وه‌رگرتووه سه‌رچاوه‌ی داراییان ده‌ست كه‌وتووه وهه‌لی كار بۆ چه‌ندین كه‌سی تریش ره‌خسێندراوه“.
ئارام ئه‌نوه‌ر رونیشیكردەوە”ئه‌و قه‌رزه هیچ زیاده‌ی ناچێته سه‌ر، و لە ماوه‌ی شەش ساڵ وه‌رده‌گرینه‌وه، پێنج ساڵیش له باج ده‌به‌خشرێت“.